||

ئێمە شانازی دەکەین بە ئەوەی ئێوە لەگەڵمانن.

سەنتەری فۆتۆن.

ناوەندێک بۆ پێوانەکردنی زانستی، توێژینەوە، و پەرەپێدانی ئەکادیمی.

ئێمە چی دەکەین؟
company image

سەنتەرەکەمان چەندین ئامێری پێشکەوتووی تایبەت بە خەمڵاندنی چەندایەتی و چۆنایەتی ماددە جیاوازەکان و پێوانەکردن و زانینی تایبەتمەندییەکانی مادەکانی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی تاقیگەی توێژینەوە بۆ هەریەک لە بەشەکانی، کە ماددە کیمیاییە پێویستەکان دابین دەکەن و ئەو نانۆماددە و خاڵە کوانتەمانەی کە پێویستن بۆ توێژەران دروست دەکەن، هەروەها دابینکردنی تاقیگەی توێژینەوەی تایبەت بۆ توێژەرانی بایۆلۆژی وە هۆبەی تایبەت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان لەسەر ئاژەڵان وۆ هەروەها تاقیگە بۆ فیزیازان و ئەندازیاران و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی توێژینەوە زانستیەکانیان. هەروەها سەنتەرەکە هاوکاری پراکتیکی پێشکەش بە هەموو توێژەران دەکات، وەک شیکردنەوە و لێکدانەوەی ئەنجامەکانیان، پێشکەشکردنی ئامۆژگاری زانستی پێویست، و وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارە زانستییەکان لە هەر پسپۆڕییەکدا لە ڕێگەی تیمێکی یەکگرتووەوە کە کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی توێژەر و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی سەنتەرەکەمان.سەنتەرەکەمان سیمیناری زانستی و بیرکردنەوە ئەنجام دەدات و توێژەران ئاشنا دەکات بە هەموو ئامرازەکانی تەکنەلۆجیا و بنەمای کارپێکردنی ئامێرەکان و شێوازە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، هەروەها خول لەسەر کارکردن لەسەر ئامێرەکان و شێوازەکانی تاقیکردنەوە لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدات، لەوانە:

1. پشکنینی نانۆتەکنەلۆژی.
2. پشکنینی بایۆلۆجی.
3. پشکنینی فیزیایی و پشکنینی خانە خۆرەکان.
4. پێوانەکردنی سپێکتراڵ و ی کرۆماتۆگرافی.
5. پشکنین و دەرهێنانی ڕووەکی دەرمانی.

6. پشکنینی ئۆتۆمبێل و نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان.
7. تاقیکردنەوەی ژینگەیی و خاک و ئاو.
8. پشکنین بۆ دەرمانسازی و پەرستاری و پزیشکی ددان.
9. تاقیکردنەوەکانی پەیوەست بە ئەندازیاری خۆراک و ئەندازیاری کشتوکاڵی.

ئامانجەکانی سەنتەر: بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی توێژەران و ئاگاداربوونیان لە دوایین پێشکەوتن و داهێنانە زانستییەکان، دەستەبەرکردنی ئامێرە پێویستەکان بۆ هەموو پێوانەکان و تەواوکردنی پێوانەکان بە زووترین خێرایی، دروستکردنی سەنتەری توێژینەوە شانبەشانی پەروەردەی ئەکادیمی، کە بەشدارە لە بەهێزکردنی شارەزایی توێژەران و کاراترکردنیان، بەشداریکردن لە دابینکردنی ئەزموونی پێویست بۆ توێژەران و زاناکان و کارکردن لەسەر ئامێرەکان.

ئاگەداری و پێشنیارەکان

بە ئەزموونترین کەسانی پیشەیی دەبێت، تاقی بکەرەوە.

بیرۆکەی ئێمە هەمیشە ئەوەیە کە باشترین کەسەکان لە تەنیشتمان بن، بۆ ئەوەی هەم ئێمە و هەم ئێوە سەرکەوتوو بین.بیرۆکەی ئێمە هەمیشە ئەوەیە کە باشترین کەسەکان لە تەنیشتمان بن، بۆ ئەوەی هەم ئێمە و هەم ئێوە سەرکەوتوو بین.

چۆن کار دەکەین لە سەنتەری فۆتۆن

١. ناردنی داواکاری

ناردنی داواکاری بەکارهێنەر بۆ شیکاری

٢. پشکنینی داواکاری

ئێمە پێداچوونەوە بە داواکارییەکەدا دەکەین و پشتڕاستی دەکەینەوە.

٣. جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە

پێوانەکان جێبەجێ دەکرێن بەپێی داواکاری

٤. ناردنی ئەنجام

دوای جێبەجێکردن، ئەنجامەکان دەنێردرێن

List of all services