جیاکردنەوەی خانە بەرگرییە دیاریکراوەکان زۆر گرنگە بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر لە زانستی خانەیی، زانستی بەرگری، توێژینەوەی شێرپەنجە، و زانستی پزیشکی نوێکردنەوە. چەندین تەکنیک پەرەپێدراون بۆ جیاکردنەوەی خانە پاکی بەرزەکان، کە هەریەکەیان سوود و سنوورداری تایبەت بە خۆی هەیە. لەخوارەوە پوختەیەک لە پراکتیکیترین تەکنیکەکان:
ئەم تەکنیکە گۆڵکە مەگنێتیسییەکان بەکاردێنێت کە بە دژەتەن داپۆشراون بۆ بەستنەوەی خانە ئامانجەکان، کە دواتر بە بەکارهێنانی مەیدانی مەگنێتیسی جیا دەکرێنەوە.
بەکارهێنانەکان:
جیاکردنەوەی خانەی بەرگری: (خانەی T، خانەی B، خانەی دەندریتی)
دەوڵەمەندکردنی خانەی بنەڕەت
جیاکردنەوەی خانە دەگمەنەکان وەک خانەی تومۆری گەڕۆک
سوودەکان:
خێرا، تێچووی کەم، و بواری پەرەپێدانی هەیە.
نەرم لەسەر خانەکان، ژیانی خانەکان دەپارێزێت.
سنووردارییەکان:
وردی کەمتر بە بەراورد بەFACS .
توانای سنووردار بۆ فرە جیاکاری (multiplexing).
لەم شێوازەدا، خانەکان بە دژەتەنی فلۆرسێنت نیشاندەکرێن و لەسەر بنەمای نیشانەکانی فلۆرسێنت و سیگناڵە پەرشوبڵاوەکان بە بەکارهێنانی (flow cytometer) ڕیز دەکرێن.
بەکارهێنانەکان:
جیاکردنەوەی ئاستی پاکی بەرز بۆ خانی بەرگری، خانەی بنەڕەت، و خانەی شێرپەنجە.
ریزکردنی خانە تاکەکان بۆ مەبەستی جینۆمیک و جیاکاری.
سوودەکان:
توانای وردی بەرز و توانای فرە جیاکاری (چەندین پیشاندەر).
دەتوانێت خانە تاکەکان بە وردییەکی بەرز ڕیز بکات.
سنووردارییەکان:
ئامێری گرانبەها، خاوتر لە MACS بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خانەکان.
ئەم تەکنیکە لێزەر بەکاردێنێت بۆ بڕین و جیاکردنەوەی خانە یان ناوچە دیاریکراوەکان لە بەشەکانی شانە لەژێر بینینی مایکرۆسکۆپیدا.
بەکارهێنانەکان:
جیاکاری ژینگەی وردی گرێکان (تومۆرەکان).
جیاکردنەوەی دەمارە خانەکان یان جۆرە دەگمەنەکانی خانە لە شانە چەسپاوەکان.
سوودەکان:
هەڵبژاردنی وردی شوێن.
لەگەڵ نموونە چەسپاوەکان یان بەستووەکان کاردەکات.
سنووردارییەکان:
توانای بەرهەمهێنانی نزم.
پێویستی بە شارەزاییەکی زۆرە.
خانەکان لە کەناڵە وردەکاندا جیادەکرێنەوە بە بەکارهێنانی هێزە هایدرۆدایناميکییەکان، ئێلیکترۆفۆرێسیس، یان گرتنی پشتبەستوو بە بنەمای ڕاکێشان.
بەکارهێنانەکان:
جیاکردنەوەی خانەی گرێی گەڕۆک.
جیاکاری خانە تاکەکان و ڕیزکردنیان لەسەر بنەمای دڵۆپ .
سوودەکانی:
پێویستی بە نموونەی قەبارەی کەمە.
وردی بەرز و توانای ئۆتۆماتیکی.
سنووردارییەکان:
توانای سنووردار بۆ گەشەپێدان بۆ نموونە گەورەکان
دروستکردنی ئامێری ئاڵۆز.
لەم شێوازەدا، خانەکان لەسەر پلێتە بە دژەتەن داپۆشراوەکان دەگیرێن بە بەکارهێنانی نیشانە ڕووکارییە دیاریکراوەکان.
بەکارهێنانەکان:
جیاکردنەوەی سەب-گروپی دەمارەخانەکان.
پاککردنەوەی ئۆلیگۆدێندرۆسایتەکان(oligodendrocytes) یان خانە ئەستێرەییەکان (astrocytes).
سوودەکان:
سادە و تێچووی کەم
دەتوانێت پاکی بەرز بەدەست بهێنێت.
سنووردارییەکان:
توانای بەرهەمهێنانی نزم.
سنووردارە بۆ جۆرەکانی خانەی لکاو.
ئەم تەکنیکە پەردەی کونیلەدار یان مایکرۆفلتەر بەکاردەهێنێت بۆ جیاکردنەوەی خانەکان بە پشتبەستن بە جیاوازی قەبارە.
بەکارهێنانەکان:
دەوڵەمەندکردنی خانە گەورەترەکان وەک CTCs، میگاکاریۆسایتەکان (megakaryocyte).
لابردنی خانە مردووەکان یان پاشماوە.
مەزەندەکان:
خێرا و پشتنابەستێت بە نیشانکردن.
تێچووی نزم.
سنووردارییەکان:
وردی نزم - ناتوانێت خانە قەبارە هاوشێوەکان جیا بکاتەوە.
گیرانی ستوونەکان.
هەڵبژاردنی تەکنیک پشتدەبەستێت بە بەکارهێنانی:
بۆ ڕیزکردنی کلینیکی کارایی بەرز: MACSیان FACS
بۆ جیاکردنەوەی خانە دەگمەنەکان: مایکرۆفلۆیدیک یان FACS.
بۆ لێکۆڵینەوەی شانە چەسپاوەکا: LMD.
بۆ جیاکردنەوەی سادە و کەم تێچوو: ئیمۆنۆپانینگ یان فلتەرکردن.