جیاکردنەوەی خانەکان بە شێوەی موگناتیسی بووە بە ڕێگەیەکی سەرەکی بۆ جیاکردنەوەی کۆمەڵە خانە ئامانجەکان لە شلەمەنییە بایۆلۆجیەکان. ئەم تەکنیکە پێویستییە لە بەشێکی فراوان لە بوارەکان، لەوانە بایۆلۆجیا، تاقیکردنەوەی دەرمان، ئەندازیاری شانەکان، چارەسەری پشتبەستوو بە خانەکان، دەسنیشانکردنی کلینیکی، بەکارهێنانی ژینگەیی، و توێژینەوەی بنەڕەتی لە زانستی گیانلەبەرەکاندا. لەم بەشەدا، ئێمە ئامانجمان ئەوەیە کە نەک تەنها گفتوگۆ بکەین لەسەر بەکارهێنانەکانی جیاکردنەوەی خانەکان بە شێوەی موگناتیسی لە چوارچێوەی کلینیکی و پیشەسازی و ژینگەیی، بەڵکو هەروەها باس لە ستراتیژیەتی نوێ و گەشبینانە بکەین لە جیاکردنەوەی خانەکان بە شێوەی موگناتیسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگەکانی کە پەیوەندیان هەیە بە جیاکردنەوەی خانە دەگمەنەکان.
جیاکردنەوەی خانەکان بە شێوەی موگناتیسی(MACS) یەکێکە لە ڕێگا زۆر بەکارهاتووەکان بۆ جیاکردنەوەی خانەکان.
لە ڕێگەی MACS، بەپێی بنەمای بەئامانجکردنی خانەکان، گەردیلە موگناتیسیەکان بە شێوەیەکی دیاریکراو بەستراون بە کۆمەڵێکی دیاریکراو لە خانەکان، پاشان پرۆسەی جیاکردنەوەی فیزیکی بەدوا دێت. بە واتایەکی تر، لە ماوەی قۆناغی جیاکردنەوەی فیزیکی، خانە ئامانجەکان کۆدەکرێنەوە لەسەر ستوونێک. کەرەستەی پێویست بۆ ئەم ڕێگەیە سادەترە، ئاسانترە، ونرخی کەمترە بە بەراورد بە ڕێگەکانی تر. دەکرێت MAC
بە بەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر جێبەجێ بکرێت، لەوانە سیستەمی سەر مێز، دەستی، و ئۆتۆماتیکی. لە سوودەکانی بەکارهێنانی MACS لە جیاکردنەوەی خانەکان ئەوەیە کە، لەلایەکەوە، جێبەجێکردنی ئەم ڕێگانە پێویستیان بە بەکارهێنەرێکی مەشقپێکراو نییە، و لەلایەکی ترەوە، ڕێگەی MACS کاتی کەمتری پێ دەچێت بۆ جیاکردنەوەی خانەکان.
ڕێگەکانی جۆراوجۆری MACS بریتین لە سیستەمی سەر مێز، سیستەمی دەستی (وەک BioLegend MojoSort™، Invitrogen DynaMag™)، و سیستەمی ئۆتۆماتیکی (وەک Miltenyi Biotech autoMACS® و RoboSep لە STEMCELL Technologies)
پاشان دەستدەکەین بە وەسفکردنی هەندێک لە ستراتیژیەتەکانی هەڵبژاردنی خانەکان بە پستبەستن بە گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان. ستراتیژیەتەکانی هەڵبژاردنی خانەکان کە پشتدەبەستێت بە گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان بریتین لە شێوازەکانی پشتبەستوو بە نیشانەکانی ڕووکاری خانەکان، شێوازەکانی پشتبەستوو بە تێخستنی DNA یان RNA، و دانانی نیشانە بە پشتبەستن بە تێخستنی خانەیی، و جیاکردنەوەی خانەکان بە شێوەی موگناتیسی بەبێ نیشانە.
ستراتیژیەتەکانی کە پشتدەبەستن بە نیشانەکانی ڕووکاری خانەکان: ئامانجی دیزاینکردنی گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان بەپێیligands ىە بایۆلۆجیەکانە وەک دژەتەنەکان، پرۆتینەکان. وە ligandsىە دەستکردەکان وەکaptamers) ) ئامانجیان ئەوەیە کە ببەسترێن بە نیشانەکانی سەر رووی خانە ئامانجکراوەکان. دژەتەنەکان یەکێکن لە ناسراوترین ڕێگەکان لە پاککردنەوەی هەڵبژاردەیی بۆ خانەکان. لە باشیەکانی بەکارهێنانی دژەتەنەکان بەرزی وردییانە لە ئامانجکردنی خانەکان.
ئاپتامەرەکان بریتین لە ئۆلیگۆنۆکلیۆتایدی تاکە ڕیشاڵی DNA یان RNA کە ئەندازیاری کراون بۆهەڵبژاردن و ویستی پێکەوەلکان لەگەڵمۆلیکولە دیاریکراوە بەئامانجکراوەکان. توانای هەڵبژاردنی بەرزیان هەیە. ئەمانە پێکهاتەی دەستکردن کە لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە هەڵدەبژێردرێن کە بە SELEX ناسراوە. لە ماوەی SELEX، و دوای بەستراوبوونی ئەپتامیرەکان بە گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان، دەکرێت ناسینەوە بۆ کۆمەڵەیەکی فراوان لە گەردیلەکان وەک پرۆتینەکان، و میکرۆبەکان (لەوانە بەکتریا، و ڤایرۆسەکان)، و خانە تەواوەکان بکرێت. ئەپتامیرەکان چەندین سوودیان هەیە، لەوانە بەرزی ویستی پێکەوەلکان، و تێچووی کەم، و جێگیری باشتر بەراورد بە دژەتەنەکان.
تەکنیکێکی ترکە MACS پێشکەشی کردووە بریتیە لە بەکارهێنانی پێپتایدەکان بۆ نووسان بە گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان. پێپتایدەکان زنجیرە کورتەکانی ئاسیدی ئەمینۆن کە، بەهۆی قەبارە بچووکەکەیان، و جێگیری کیمیایی باشیان، و کەمی تێچووەکەیان بەراورد بە دژەتەنەکان، ئەگەرێکی گەورە دابین دەکەن کە وەکligands ی دەستکرد کاربکەن بۆ جیاکردنەوەی بایۆلۆجی. پێپتایدەکان بەستراو دەبن بە گەردیلە نانۆی موگناتیسیەکان (MNPs) لە ڕێگەی کارلێکی بایۆتین-ستریپتاڤیدین (biotin-streptavidin) MNPs . دوای بەستنەوەیان بە پێپتایدەکان، پیشانیانداوە کە توانای ناسینەوەیان هەیە لە بواری شێرپەنجەدا وەک شێرپەنجەی مەمک، و پرۆستات، و جگەر، بە کارایی کە دەگاتە 90% و پاکی کە دەگاتە 93%
ستراتیژیە پشتبەستووەکان بە تێخستنی DNA یانRNA : یەکێک لە ڕێگەکان لەم ستراتیژیەدا بریتیە لە تەکنیکەکانی گۆڕانکاری جینی. ڕێگە گۆڕانکاریەکان دەبنە هۆی هاندان بۆ دەربڕینی نیشانەی ڕووکاری کە دەکرێت ناسینەوەی بۆ بکرێت لە ڕێگەیligands ی تایبەتی بەستراو بە گەردیلە نانۆ موگناتیسیەکان (MNPs).